لە کوێوە دەستپێ بکەم؟
بۆ بوون بە گەشەپێدەری وێب، لێرەوە دەستپێبکە! تێبینی : ئەمانەی کە ئێمە خستومانەتە ڕوو پێشنیاری فێرکارە بۆ ئێوە، تۆ ئازادیت لەوەی کە چ ڕێگایەک ئەگریتە بەر
Front-end
بریتییە لە بەشی پێشەوەی وێبسایت
(ئەو بەشەیە
کە
بەکارهێنەر
دەیبینێت)
پێناسی ئەوە دەکات کە چۆن پەیجی وێبسایتەکەمان دەردەکەوێت و چۆن
دەبینرێت
یەکەم : فێری HTML ببە
یەکەم شت کە پێویستە فێری ببیت زمانی مارکئەپی HTMLــە کە ئێسکەپەیکەری پەڕەی وێبەکەت پێکئەهێنێت
دووەم : فێری CSS ببە
هەنگاوی داهاتوو فێربوونی CSSــە کە بەکاردێت بۆ ڕازاندنەوەی پەڕەی وێبەکەت بە بەکارهێنانی فۆنت و ڕەنگ و چەندین شتی تر
سێیەم : فێری Javascript ببە
دوای ئەوەی HTML و CSS فێر بویت ئێستا کاتی ئەوەیە جوڵە بکەیتە پەڕەی وێبەکەتەوە، ئیتر کاتی درووستکردنی وێبسایتێکی داینامیکە
ئێستا ئەتوانی بە خۆت بڵێیت گەشەپێدەری Front-end
ئامۆژگاری : زۆرێک لە گەشەپێدەرانی Front-End زانیاری بنەڕەتییان هەیە لەسەر فرەیمۆرک و لایبرەریە جیاوازەکانی CSS و JavaScript، وەک Bootstrap، Tailwind ، SASS ، jQuery و React، و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی وەشانی بەناوبانگ، Git.
هەنگاوی داهاتوو
دوای فێربوونی HTML، CSS و JavaScript، هەنگاوی داهاتوو بڵاوکردنەوەی وێبسایتەکەتە. پێویستە هۆستینگێک هەڵبژێریت (وەک Netlify یان GitHub Pages)، دۆمەینێک تۆمار بکەیت، پڕۆژەکەت بارکەیت بۆ سێرڤەر و DNS ڕێکبخەیت. پاشان، وێبسایتەکە تاقیبکەوە لە ئامێر و براوسەرە جیاوازەکان و چەند ڕێکخستنێکی سەرەتایی SEO ئەنجام بدە بۆ دیارکەوتنی باشتری وێبسایتەکەت لە گەڕانەکاندا.
Back-end
بریتییە لە بەشی پشتەوەی وێبسایت
(ئەو بەشەیە
کە
بەکارهێنەر
نایبینێت )
پێناسی ئەوە دەکات کە چۆن پەیجی وێبەکەمان ئیش دەکات
یەکەم : فێری PHP ببە
PHP یەکێکە لە زمانە بەهێزەکانی باک ئێند کە دەتوانیت لەمەوە دەستپێبکەی. فێربە چۆن ڤاریەبڵ، لووپ، فەنکشن و زیاتر لە PHP بەکاربهێنیت، هەروەها چۆن داتا لە فۆرمەکان وەربگریت.
دووەم : فێری MySQL ببە
دوای PHP، داتابەیسی MySQL فێر ببە. لێرەدا فێر دەبیت چۆن داتابەیس و خشتەکان دروست بکەیت، زانیاری تێدا هەڵبگریت، بیگۆڕیت، بیسڕیتەوە و بیخوێنیتەوە، Query بنووسیت و پەیوەندی نێوان خشتەکان دروست بکەیت. داتابەیس بەشێکی سەرەکییە لە هەر وێبسایتێکی داینامیکی و کلیلی هەڵگرتن و ڕێکخستنی زانیارییەکانە.
سێیەم : پەیوەندی PHP و داتابەیس
PHP زمانێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ داتابەیس. بە بەکارهێنانی PHP، دەتوانیت بە ئاسانی داتابەیس دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت. ئەم زمانە پشتگیری چەندین جۆری داتابەیس دەکات وەک MySQL، PostgreSQL و SQLite. پەیوەندی نێوان PHP و داتابەیس پێویستە بۆ وێبسایتە دینامیکییەکان. ئەم پەیوەندییە ڕێگەت پێدەدات زانیاری بخوێنیتەوە، بیگۆڕیت، زیادی بکەیت یان بیسڕیتەوە لە داتابەیسدا. ئەمەش بنەمای بەڕێوەبردنی زانیارییەکانە لە وێبسایت و ئەپلیکەیشنەکاندا. PHP چەندین میتۆد دابین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داتابەیس، کە ئەمەش ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات بە شێوەیەکی کارا و ئاسان پەیوەندی بکەن و کارەکانیان ئەنجام بدەن.
+
چوارەم : خۆت فێری فرەیمۆرکێکی PHP بکە
فرەیموۆرکەکانی PHP پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر و ڕێکخراوتر دەکەن. ئێمە وەک تیمی فێرکار، Laravel پێشنیار دەکەین وەک باشترین فرەیموۆرک بۆ فێربوون چونکە زۆر بەکاردێت لە بازاڕی کاردا و خاوەنی بەڵگەنامەی باش و کۆمەڵگەیەکی چالاکە. Laravel خاسیەتی بەسوودی زۆر پێشکەش دەکات وەک Eloquent ORM، سیستەمی ڕاوتینگ، سیستەمی ئاسایش و سیستەمی قاڵبی Blade. فێربوونی Laravel هەم فرسەتی کار زیاد دەکات و هەم فێری باشترین مەشقەکانی گەشەپێدانی وێبت دەکات.
پێنجەم : فێری Livewire ببە
دوای فێربوونی Laravel، هەنگاوی داهاتوو دەتوانیت فێری Livewire بیت. Livewire فرەیموۆرکێکە بۆ دروستکردنی ڕووکاری داینامیکی و کارلێککەر (interactive UI) بە بەکارهێنانی تەنها PHP لەبری JavaScript. ئەمە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهێزن لە باک-ئێند بەڵام حەز ناکەن زۆر لەگەڵ JavaScript کار بکەن، هەڵبژاردەیەکی نایابە. Livewire ڕێگەت پێدەدات پەیوەندی نێوان ڕووکار و داتابەیس خێرا و ڕاستەوخۆ بێت، بە شێوەیەک کاتێک بەکارهێنەر شتێک دەگۆڕێت، ڕاستەوخۆ لە داتابەیس نوێ دەبێتەوە بەبێ پێویستی بە نووسینی کۆدی AJAX سەربەخۆ. ئەمە تایبەتمەندییەکی بەسوودە بۆ فۆرمەکان، فیلتەرکردن، خشتەی داینامیکی و زۆر شتی تر.
هەنگاوی داهاتوو : زیاتر بەرەوپێش بچۆ
هەنگاوی داهاتووی باکئێند، دوای فێربوونی سەرەکییەکان، پێشکەوتنە لە بوارەکانی پراکتیکی و تەکنیکی. ئەتوانیت فێری API دروستکردن ببیت بە Laravel کە دەبێتە کلیلی پەیوەندی نێوان سیستەمە جیاوازەکان. هاوکات، فێربوونی Git زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵی ڤێرژنەکان و کارکردن لە تیمدا - ئەمە یارمەتیت دەدات کۆدەکانت ڕێکخراو بن، بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ ڤێرژنەکانی پێشوو، و هاوکاری بکەیت لەگەڵ دیڤەلۆپەرانی تر. بۆ Hosting، دەبێت فێری ڕێکخستنی سێرڤەر، بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی وەک DigitalOcean یان AWS، دانانی SSL، ڕێکخستنی دۆمەین و DNS، و بڵاوکردنەوەی ئۆتۆماتیکی (CI/CD) ببیت. ئەم زانیارییانە بەیەکەوە تەواوکەری یەکترن و یارمەتیت دەدەن وەک دیڤەلۆپەرێکی باکئێندی تەواو و پرۆفیشناڵ کار بکەیت و پڕۆژەکانت لە بیرۆکەوە بگەیەنیتە بەرهەمی کۆتایی.