کاتی بڵاوکراوەتەوە :

باشتر مۆبایلەکەت بەکاربهێنە

تەکنەلۆژیا
نوسین و ئامادەکردنی

 

چۆنیەتی باش بەکارهێنانی مۆبایل

لەم سەردەمەدا مۆبایل بووەتە بەشێکی جیانەکراوە لە ژیانی رۆژانەمان. بەڵام زۆرجار بەبێ ئاگاداری خراپ بەکاری دەهێنین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و ژیانمان دەبێت. لێرەدا چەند رێنماییەک بۆ باشتر بەکارهێنانی مۆبایل پێشکەش ئەکەین.

کات سنووردار بکە

گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل سنووردار بکەیت. دەتوانیت ئەپڵیکەیشنێک دابەزێنیت کە کاتی بەکارهێنانت بۆ دیاری بکات و ئاگادارت بکاتەوە کاتێک سنوورەکەت تێپەڕاند.

پێش خەوتن مۆبایل بەکار مەهێنە

بە لایەنی کەمەوە یەک کاتژمێر پێش خەوتن مۆبایلەکەت دابنێ. رووناکی شاشەی مۆبایل کاریگەری خراپی هەیە لەسەر خەو و دەبێتە هۆی خەوێکی ناتەواو.

شێوازی "بێدەنگ" بەکاربهێنە

کاتێک سەرقاڵی ئیش یان خوێندنیت، مۆبایلەکەت بخەرە سەر دۆخی بێدەنگ یان "فڕۆکەوانی" تاوەکو بەردەوام سەرنجت نەپچڕێنێ.

پشوو بە چاوت بدە

هەر 20 خولەک جارێک لە شاشەکە دوور بکەوەرەوە و بۆ 20 چرکە لە شتێکی دوور بڕوانە. ئەمە یارمەتی چاوەکانت دەدات و کەمتر ماندوو دەبن.

دانیشتنت راست بکەوە

زۆربەی کات کاتێک بە مۆبایل سەرقاڵین، سەرمان نەوی دەکەین و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری مل و شان. هەوڵ بدە مۆبایلەکە بەرز بکەیتەوە و سەرت نەوی نەکەیت.

 

 

باش بەکارهێنانی مۆبایل هونەرێکە کە دەبێت فێری بین. ئەگەر ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەین، دەتوانین سوودی وەربگرین بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانمان دروست بکات.